ئەلهەکوم ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی انصارالله ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکای داگیرکەر بۆ سەر عێراق و سوریا کرد.
ئەلکەهوم لە راگەیەندراوێک دەستنیشانی کرد، بەردەوام دەبن لە پشتگری لە گروپەکانی سوریا، عێراق، فەلەستین و گروپەکانی دیکەی ناوچەکە.
ئەمریکای داگیرکەر دوێنێ هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە سوریا و عێراق. لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ٣ گیانیان لە دەست دا و ١١ کەسیش بریندار بوون. هەروەها لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر سوریا ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
چەند رۆژ پێشتر بنکەی ئەمریکای داگیرکەر لە ئوردن کرابوو ئامانج و ٣ سەربازی ئەمریکا کوژرابوون و ئەمریکا ئیدعا دەکات هێرشەکان وەکو وڵامدانەوە بەو هێرش ئەنجام دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٦١ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە زیاتر لە ١٥٠ هەزار ئافرەتی دووگیان لە غەززە ڕووبەڕووی بارودۆخی تەندروستی ترسناک و مەترسی دەبنەوە.
سەربازەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارمەندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان گیانی لە دەست دا و کارمەندێکیش بریندار بوو.
لە ناوچەی زامفارای وڵاتی نێجیریا بەهۆی دەرکەوتنی نەخۆشیێکی نادیار ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و دەیان کەسیش تووشی نەخۆشییەکە بوون.